
سڵاو هاورییان وەک هەموومان دەزانین لە ماوەی پێشودا ئایلان دنیا هەژاند وە کارەساتیکی زۆر ناخۆشبوو بۆ جیهان ... لە وڵاتانی دەرەوە زۆر کاری باش و جوانین کرد کە باسی مرۆڤایەتی و ئایلانیان دەکرد بەڵام بەداخەوە وڵاتەکەی هیچی وای نەکرد بۆ ئەو فریشتە جوانە بۆیە ئیمە بڕیارماندا وەک ڕێزیک بۆ ئایلان و خانەوادەکەی کارێکی مرۆڤانە بکەین .... ئەمە بۆ خۆ دەرخستن نییە بەڵکو بۆ ئەوەیە تا جیهان بزانن ئایلان کوردە !! جا ئیمەش بۆ ڕۆحی ئایلان لە بەرواری ۱۷/۹/۲۰۱٥ لە شاری سلێمانی و هەولێر کارێکی بچوک ئەنجام بدەین ... کارەکەمان تەنها لەبەرکردنی هاوشێوەی جلەکانی ئایلانە و بە کومەڵ گەڕان بەناو شاردا تا بزانن ئایلان بۆ ژیان گەڕا بەڵام بە مردن شاد بوو ... ئەمە تەنها کارێکی مرۆڤانە نییە بەڵکو ئەرکێکی نیشتمانییە ... با هەموو جیهان و سەرۆک بزانن ڕەحی میلەت چەند گرنگە و بێ پاک نییە !! بە هیوای ئامادە بونتان سلێمانی : پارکی دایک کاتژمێر ٤ هەولێر : بەردەم قەڵا کاتژمێر ٤ . بە هیوای ئەوەی هەموو پەیجەکان پۆستی بکەن . بۆ زانیاری زیاتر نامە بۆ ئەم کیکە بنێرە ( 3ate_brwa ) . #kurdistan
No comments:
Post a Comment